١ ئەیلوول ٢٠٢٠ - ١٠:٥٠
101 تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستدا

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند کە لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 101 تووشبوو بە کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری، ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا  1682 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە ئێران ناسراوەتەوە کە بەم پێیە تا ئێستا  376 هەزار و 894 کەس تووشی ئەو نەخۆشیە هاتوون.

ناوبراو بە ئاماژە بە 101 حاڵەتی گیان لەدەست دان لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، زیادی کرد:  تا ئێستا 21  هەزار و 672 کەس لە تووشبووان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

لاری ژمارەی ڕزگار بووان لە کۆرۆناشی  325  هەزار و  124 کەس ڕاگەیاند.

وتیشی: باری تەندروستی 3709 تووشبووی کۆرۆنا لە وڵات ناجێگرە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.